مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە و فیدراڵییەت پەیامێک ئاراستەی عێراق دەکات
- بزنس
- 22 تشرینی یەکەم

مەسرور بارزانی لەکاتی هاتنی بۆ هۆڵی کۆبوونەوە و پێشکەشکردنی وتارێک بۆ لایەنگرانی پارتی لە ئامێدی
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ناحەزان هەوڵیانداوە بە بابەتی مووچەوە سەرقاڵمان بکەن، کێشەی ئێمە مووچە نییە. جەختیش دەکاتەوە ئەمە [مووچە] مافی میللەتی ئێمەیە وەک هەر کەسێکی دیکە مووچەی خۆی وەربگرێت.
چیرۆکی سەرەکی؛ ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی لەمیانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دەیان هەزار لایەنگرانی حیزبەکەی لە ئامێدی لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن وتارێکی دا؛ جێگری سەرۆکی پارتی قسەی لەسەر بابەتی مووچە، خزمەتگوازرییەکان و پرسی فیدراڵیەت لە عێراق کرد.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ناحەزان هەوڵیانداوە بە بابەتی مووچەوە سەرقاڵمان بکەن، کێشەی ئێمە مووچە نییە، کە بڵێن مووچە دێت یان نا، ئەمە مافی میللەتی ئێمەیە وەک هەر کەسێکی دیکە مووچەی خۆی وەربگرێت.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وتیشی: کەس با منەت نەکات و خێرمان پێناکەن، ئەوەی پێمان دەدرێت حەقی ماندووبوون و زەحمەتی خەڵکی ئێمەیە، مافی ئێمە زۆر زۆر لەوە زیاترە. مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی عێراق کرد و گوتی: کە بە فیدراڵیەت ڕازین، دەبێت ئەوان (عێراق) مەمنوون بن.
ئەمەش بزانە؛ بڕیارە ڕۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






