
25 هەزار دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دوێنێ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیدا، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو پارە بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیایدا بە ناردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی کوردستان، نووسراوەکە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کراوە و بۆ گەیشتنی مووچەش چەند ڕێککارێکی ئیداری پێویستە، هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە بگات.
لێدوانی فەرمی: دەروون مەلا ناجی، بەرپرسی نووسینگەی ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند: دوێنی فەرمانی ناردنی مووچە دەرچووە، بەڵام یەک دوو هەنگاوی دیکە ماوە دەبێت ئەو هەنگاوانە بنرێن بۆ ناردنی مووچە.
- دەبێت ئەو فەرمانە بکرێت بە نووسراو لە ئەمینداریەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئێستا چاوەڕێ ئەو هەنگاوە دەکرێت، چونکە هەنگاوەکانی دیکە دوای ئەو هەنگاوە دەستپێدەکات.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەو نووسراوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ کۆمەڵێک ڕێکاری دیکە دەگرێتەبەر، لە بودجە بۆ ژمێرکاری، لە ژمێرکاریەوە بۆ بەشەکانی دیکە، دواتر هەموو ئەمانە دەچێتە بەردەستی تەیف سامی، ئینجا ئەو فەرمانی خەرجکردن دەداتە بەشی ژمێرکاری، بەشی ژمێرکاریش واژۆی لەسەر دەکات و دەیداتە بەشی پارەدان، دوای هەموو ئەو ڕێکارانە ئینجا نووسراوەکە دەچێتە بانکی ناوەندی، دواتر هەرێمی ئاگادار دەکرێتەوە لە ناردنی پارەکە.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ئەو ڕێکارە ئیدارییانە ناردنی مووچە دەچێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






