مەسرور بارزانی: ئەوانەی دژایەتیی 'هەژماری من'یان دەکرد ئەمڕۆ بانگەشەی پێوە دەکەن
- بزنس
- 22 تشرینی یەکەم

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی 275 لە ئامێدی وتی: هەندێک لایەن دژایەتیی پڕۆژەی هەژماری منیان کرد، ئەمڕۆ خۆیان بەم پڕۆژەیە هەڵدەکێشن و بانگەشەی پێوە دەکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 22-10-2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لە ئامێدی کرایەوە، دواتر لە ئاهەنگی بانگەشی هەڵبژاردن وتارێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستەسەر چەند بابەتی گرنگ.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: یەکێک لەو پڕۆژانەی پێویستبوو و پێداگریمان لەسەر کرد، پڕۆژەی 'هەژماری من' بوو، بەڵام زۆر دژایەتیی کرا، ئەمڕۆ ئەوانەی دژایەتییان دەکرد خۆیانی پێوە هەڵدەکێشن.
جێگری سەرۆکی پارتی وتیشی، پڕۆژەی 'هەژماری من' تەنیا ئەوە نییە کە مووچە خۆر بچێت مووچەی لێ وەربگرێت، بەڵکو بانکەکان لە ڕێگەی هەژماری منەوە، دەتوانن قەرز بە هاووڵاتیان بدەن، بۆ پرۆژە و بزنس و کڕینی خانوو و ئۆتۆمبێل.
هاوکات مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، ژێرخانێکی ئابووریمان بۆ هاووڵاتییان دروستکردووە، بۆ ئەوەی پشتیوانی دارایی و بانکی بۆ سەرجەم هاونیشتمانیان فەراهەم بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






