حکومەتی کوردستان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 9 پێش هەڵبژاردن سێ هەنگاو دەگرێتە بەر
- بزنس
- 22 تشرینی یەکەم

گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت لە بەغدا دەستیان پێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو پارە بگات و دابەش بکرێت. ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی پارەی کردووە و بڕیارە سبەی پێنجشەممە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت. بۆ مووچەی مانگی نۆش حکومەتی کوردستان سێ هەنگاو دەگرێتە بەر.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیایدا بە ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی کوردستان، نووسراوەکە ئاراستەی وەزارەتی دارایی کراوە و بۆ گەیشتنی مووچەش چەند ڕێکارێکی ئیداری پێویستە، هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە بگات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، ڕێکارەکانی ناردنی پارە لە وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی عێراق دوو بۆ سێ ڕۆژ دەخایەنن، بۆیە ناردنی پارە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو. چاوەڕوان دەکرێت تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ڕێکارەکان تەواو بکرێن و تا پاشنیوەڕۆی سێشەممە 28ـی مانگ پارە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەوپێیە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشت دابەش دەکرێت.
سەبارەت بە چارەنووسی مووچەی مانگەکانی دیکە، بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەداوە کە هێشتا چوار مووچە ماون و تەنیا دوو مانگ ماوە بۆ کۆتاییهاتنی ساڵی دارایی 2025.
لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا سەبارەت بە ئەگەری ناردنی مووچەی مانگی نۆ پێش هەڵبژاردن، ئەو بەرپرسە ئاشکرای کردووە کە لیستی مووچەی مانگی نۆ نێردراوە و کێشەی نییە، بەڵام پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی سێ هەنگاوی دیکە بگرنەبەر:
1- ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی مانگی نۆ تا سەرەتای مانگی 11.
2- ناردنی میزان موراجەعەی مانگی نۆ (ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکان) تا سەرەتای مانگی 11.
3- شاندی دانوستانکاری حکومەتی کوردستان و وەزیرانی کورد لە بەغدا هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە و گوشار بکەن بۆ ئەوەی سوودانی ناچار بکەن مووچەیەکی دیکە پێش هەڵبژاردن بنێرێت.
بەرپرسە عێراقییەکە هۆشداریداوە کە ئەگەر ئەو هەنگاوانە جێبەجێ نەکرێن و مووچەیەکی دیکە پێش هەڵبژاردن نەنێردرێت، ئەوا ئەمساڵ دوو مووچە دەفەوتێن، چونکە سوودانی نیازی وایە لە کۆتایی هەموو مانگێک مووچەیەک بنێرێت، واتا جگە لە مووچەی مانگی هەشت، تەنیا مووچەی مانگەکانی نۆ و دە دەنێرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە وەڵامی پرسیاری ئاڤا، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی کێشەی نییە و هەفتەی داهاتوو ئامادە دەبێت، هەروەها کاریش لەسەر میزان موراجەعە دەکرێت و تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت، بەڵام تا ئێستا هیچ داوایەکی فەرمی لە بەغداوە بۆ ناردنی ئەو داهات و میزان موراجەعەیە تا سەرەتای مانگی داهاتوو نەکراوە، ئەگەر داوامان لێ بکرێت، ئەوا ئامادەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش





