بۆ یەكەمجار لە كوردستان و عێراق فێستیڤاڵی ماسی لە خەبات ڕێکدەخرێت

شەیری بکە لە:
بۆ یەكەمجار لە كوردستان و عێراق فێستیڤاڵی ماسی لە خەبات ڕێکدەخرێت

دیمەنی قەزای خەبات. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بۆ یەکەمجار لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق، فێستیڤاڵی ماسی لە قەزای خەبات ڕێکدەخرێت، کە تێیدا زۆرترین جۆرەكانی ماسی و بەرهەمە ئاوییەكانی دیكە نمایش دەكرێن.

وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی بایەخپێدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بەرهەمی كشتوكاڵی و سامانی ئاژەڵی، بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، فێستیڤاڵی ماسی لە قەزای خەبات بەڕێوەدەچێت، تێیدا زۆرترین جۆرەكانی ماسی و بەرهەمە ئاوییەكانی دیكە نمایش دەكرێن.

لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بیرمان لەوە كردەوە فێستیڤاڵ و كارو چالاكییەكان تەنیا بۆ ساغكردنەوە و نمایشكردنی بەروبووم و بەرهەمە كشتوكاڵییەكان و شیرەمەنی نەبێت، لەو چوارچێوەیەشدا بۆ یەكەمجار فێستیڤاڵی ماسی لە قەزای خەبات ئەنجام دەدەین و تێیدا زۆرترین جۆری ماسی و بەرهەمە ئاوییەكانی دیكە نمایش دەكرێت.

زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەولێر پێشبینی دەكات، وادەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەكە بكەوێتە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی زۆرترین هاونیشتمانیی هەرێمی كوردستان و عێراق لە فێستیڤاڵەکە بەشدار بن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ