بڕیارەکەی ئەمریکا دژی کۆمپانیاکانی ڕووسیا 3%بەهای نەوتی لە جیهان بەرزکردەوە
- بزنس
- 23 تشرینی یەکەم

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی وڵاتی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
دوای بڕیارەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەمریکا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر دوو کۆمپانیای نەوتی ڕووسیدا، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە جیهاندا 3% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی؛ ڕۆژی چوارشەممە ئەمریکا سزای بەسەر هەردوو کۆمپانیای ڕووس نەفت و لوک ئۆیلی ڕووسیدا سەپاند، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی پاڵپشتی پێشکەش بە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن لە جەنگیدا دژ بە ئۆکراین، لەکاتێکدا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت سنوورێک بۆ شەڕەکە دابنێت کە لە شووباتی ساڵی 2022ەوە بەردەوامە و تائێستا سەرجەم هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە بێ ئەنجام بوون.
کاریگەری و لێکەوتەکان؛ دوای بڕیارەکەی واشنتن، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ و لەگەڵ کرانەوەی بازارەکانی نەوتی جیهانی، نرخی نەوت بەڕێژەی 3% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیی، بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەرمیلێک نەوتی تێکساسی ئەمریکاش بە 60 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






