
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشی دووەمی پارەی گەنمی جووتیارانی سنووری سلێمانی دەکرێت، لەماوەی هەفتەیەکدا سەرجەم جووتیاران پارەکانیان وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بەردەوامە، لە هەفتەی داهاتووشدا لە سنووری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی ئەو جووتیارانە دەکرێت کە گەنمەکانیان داوەتە عێراق.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت: بانکی ناوەندیی عێراق شەش ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی ڕەوانە دەکات، پارەکە یەکشەممە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی بابان لە سلێمانی، ڕۆژی دووشەممە 27-10-2025، دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی نەوزاد شێخ کامیل، کۆی گشتیی پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان، زیاترە لە 300 ملیار دینار، لە قۆناغی یەکەم 57 ملیار دینار ڕەوانە کرا بوو، ئەمجارە کە قۆناغی دووەمە و کۆی گشتیی پارەکە 15 ملیار و 500 ملیۆن دینارە، پێشتر پێنج ملیار بۆ پارێزگای هەولێر و زیاتر لە 4 ملیاری بۆ پارێزگای دهۆک نێردرابوو، ئەوەی مابوویەوە ئەوەی سلێمانی بوو کە شەش ملیار دینارە.
ئەمەش بزانە: لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان 386 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران درابوو بە عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






