
گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی دەرکرد و بەفەرمی گەیشتە وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەستپێبکات، چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو یان سەرەتای هەفتەی دواتر سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەربگرن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، نووسراوی فەرمی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی کوردستان لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەرکرا. بەپێی زانیارییەکان، ئەم نووسراوە بە شێوەیەکی فەرمی و لە ڕێگای بەریدەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نێردراوە. جگە لەوەش، وێنەیەکی نووسراوەکە لە ڕێگای واتسئەپەوە بۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نێردراوە بۆ خێراکردنی کارەکان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، تەیف سامی دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پارە بکات. یەکەم هەنگاویش بریتی دەبێت لە ناردنی نووسراوێک بۆ بانکی ناوەندی عێراق بە مەبەستی ئامادەکردنی پارەی پێویست.
هەنگاوی داهاتوو: ئەگەر پارەی پێویست لەبەردەست بێت و بانکی ناوەندی عێراقیش لە هەمان ڕۆژدا وەڵامی وەزارەتی دارایی بداتەوە، ئەوا پارەکە لە هەمان ڕۆژدا دەنێردرێت و لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەڵام ئەگەر هەر هۆکارێک هەبێت و ڕێکارەکان دوا بکەون، ئەوا ناردنی پارەکە بۆ ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممەی داهاتوو دوادەکەوێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕایگەیاند: "بە هەموو ئەگەرێک ڕۆژی سێشەممە 29ـی ئەم مانگە پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت."
زانیاریی زیاتر: دوای گەیشتنی پارەکە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکاتەوە. دابەشکردنەکە بە هەردوو شێوازی "هەژماری من" و بە کاش دەبێت. خشتەی دابەشکردنەکە هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو دەبێت و بە سێ ڕۆژ تەواو دەکرێت. سەرەتا بە مووچەخۆرانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و کەسوکاری شەهیدان دەستپێدەکات.
ئەگەر پارەکە ڕۆژی دووشەممە بگات، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی هەفتە سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەرگرن. بەڵام ئەگەر گەیشتنی پارەکە بۆ ڕۆژی سێشەممە دوا بکەوێت، ئەوا دابەشکردنی مووچەی ژمارەیەک وەزارەت و فەرمانگە دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی دواتر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش





