حکومەتی کوردستان 13 بڕیار لەبارەی مووچە و ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان دەردەکات
- بزنس
- 23 تشرینی یەکەم

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە هەوڵێکدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و ڕێکخستنەوەی خەرجییە گشتییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پاکێجێکی 13 بڕیاری نوێی دارایی ڕاگەیاند. ئەم بڕیارانە، چەندین گۆڕانکاری گرنگ لە سیاسەتی دارایی کوردستاندا دروست دەکەن، لەوانە تەرخانکردنی بڕە پارەی دیاریکراو بۆ مووچە و ناردنی بۆ بەغدا، هەروەها ڕاگرتنی خەرجی و پڕۆژەی نوێ و ڕێکخستنەوەی داهاتەکان.
چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان، ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان 13 بڕیاری دەرکرد، سەرجەم بڕیارەکان کراونەتە نووسراوی فەرمی بە ژمارە 292 و ئاراستەی 26 شوێن کراون، هەر لە سەرۆکایەتی هەرێمەوە هەتا پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
بڕیارەکان ئەمانەن:
یەکەم: مانگانە پێش هەموو شتێک 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بلۆک دەکرێت بەمەبەستی ناردنی بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق هیچ شتێک نەکاتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچە.
دووەم: مانگانە 48 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بۆ خەرجی و نەسرییەی وەزارەت و فەرمانگەکان تەرخان دەکرێت، نابێت هیچ دامودەزگایەک داوای زیادکردنی بکات.
سێیەم: هەموو مانگێک بڕی 42 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست تەرخان دەکرێت کە لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزراون.
ئەم سێ خەرجییە کە دەکاتە 210 ملیار دینار، خەرجی جێگیر و هێڵی سوورن، بەهیچ شێوەیەک گۆڕانکارییان تێدا ناکرێت و لە هیچ دۆخێکدا نابێت ڕابگیرێن.
چوارەم: ڕاگرتنی سەرجەم خەرجییەکان جگە لە خەرجییە بنەڕەتییەکان نەبێت وەک: دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی، چاککردنەوەی ڕێگاوبان، پاککردنەوەی شار، خواردنی نەخۆشخانە و بەندیخانەکان، دابینکردنی کلۆر و پێداویستییەکانی ئاوی خواردنەوە، خزمەتگوزارییە گشتییە بنەڕەتییەکانی دیکە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری زیاد دەکرێن.
پێنجەم: ڕاگرتنی پڕۆژەی نوێ بەشێوەیەکی گشتی لەسەر هەر بودجەیەک بێت، بودجەی وەبەرهێنان، بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و بودجەی ئاسایی. هەروەها ڕاگرتنی ئەو پڕۆژانەی تەرخانی داراییان بۆ کراوە، بەڵام تا ئێستا دەستیان پێ نەکراوە.
شەشەم: پڕۆژە بەردەوامەکان لەڕووی گرنگی و بایەخەوە پۆلێن دەکرێن، ئەگەر پارە مایەوە لە داهاتی ناوخۆ بەپێی گرنگی پڕۆژەکان بەشێک لە سولفەیان خەرج دەکرێت.
حەوتەم: حکومەت لەمەودوا ڕەسم و باج و گومرگ و قەرزی کۆمپانیاکان بە کاش وەردەگرێت، چەک و مەقاسە نامێنێت، جگە لەو بابەتانەی پابەندی داراییان هەیە بە چەک کارەکانیان ڕایی دەکرێت لە نێوان خودی فەرمانگەکانی حکومەت.
هەشتەم: لێخۆشبوونی گومرگی و باج و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان) ڕادەگیرێت.
نۆیەم: خەرجکردنی ڕێژەی داهاتی وەزارەتەکان، واتا ئەو وەزارەتانەی داهاتیان هەیە مانگانە بڕێک پارە بۆ خۆیان دەبێت، لەمەودوا دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی بێت.
دەیەم: ڕاگرتنی دامەزراندن بە هەموو شێوازەکان بە هەمیشەیی و گرێبەست بەردەوام دەبێت تا سەری ساڵ.
یازدە: دەبێت وەزارەتەکان کار بۆ ڕێکخستنەوە و زیادکردن و هەمەچەشنکردنی داهاتیان بکەن، لەگەڵ ئاسانکاریکردن بۆ ڕێکار و شێوازی وەرگرتن و کۆکردنەوەی داهاتەکان.
دوانزە و سیانزە: هەموو دەسەڵاتێک بە وەزیری دارایی دراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە، بڕیارەکانیش تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ 31ـی 12 جێبەجێ دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش





