بەرپرسێكی پارتی: پارتی ڕژدە لەسەر ئەوەی پێش هەڵبژاردن دوو مووچە دابەش بكرێت
- بزنس
- 24 تشرینی یەکەم

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و مووچە
ئاڤا نیوز
بەرپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، پارتی ڕژدە لەسەر ئەوەی؛ پێش هەڵبژاردن دوو مووچە لە بەغداوە ڕەوانە بكرێت و بە مووچەخۆرانی كوردستان بدرێت.
وێنە گەورەكە: لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەستیپێكردووە، كەچی حكومەتی فیدڕاڵ هێشتا مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی نەناردووە و بڕیارە لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بكات.
لێدوانی فەرمی: سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای دهۆك تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، پارتی پێداگرە لەسەر ئەوەی پێش هەڵبژاردن بەغدا دوو مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆ ڕەوانە بكات و بەسەر مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.
پەیوەست بەم بابەتەوە: لە بەغدا ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەستیان پێکردووە و نووسراو ئاڕاستەی وەزیری دارایی كراوە، دواتریش وەزارەتی دارایی عێراق، نووسراوی ناردنی پارە بۆ بانكی ناوەندی دەكات و بە لەبەرچاوگرتنی ڕێكارەكان، ناردنی پارە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەكانی دەستپێكردووە و ئەرک و پابەندییەکانی سەرشانی ئەنجام دەدات بۆ ناردنی مووچەی مانگی نۆ؛ لەو چوارچێوەیەشدا، لیستی مووچەی مانگی نۆ نێردراوە و کێشەی نییە، ئێستاش کار لەسەر گرتنەبەری سێ هەنگاوی تر دەکات كە ئەمانەن:
یەکەم: 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی مانگی نۆ تاوەکو سەرەتای مانگی یازدە بنێرێت.
دووەم: میزان مراجەعەی مانگی نۆ، کە ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی حکومەت لەخۆدەگرێت، ئەویش بەهەمانشێوە تا سەرەتای مانگی 11 بنێرێت.
سێیەم: شاندی دانوستانکاری حکومەتی کوردستان و وەزیرانی کورد لە بەغدا، لەڕۆژانی داهاتوودا هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە و فشار دروست دەکەن بۆ ئەوەی سوودانی ناچار بکەن پێش هەڵبژاردن مووچەیەکی دیکە بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






