
ئاڵای ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
لەئەگەری هێرشی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی ئیسرائیل دوای هێرشەکەی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، ئیسرائیل ژمارەیەک باڵوێزخانەی لە وڵاتان چۆڵ دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ حکومەتی ئیسڕائیل داوای لە چەند باڵوێزێکی وڵاتەکەی کردووە کە باڵەخانەکانیان چۆڵ بکەن و بگەڕێنەوە تێلئەڤیڤ، ئەمەش لە ترسی تۆڵەسەندنەوەی ئێرانە لە بەرامبەر ئەو هێرشەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیسرائیل کردییە سەر باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی ئیسڕائیل بە نامەی نهێنی داوای لە باڵوێزەکانی لە چەند وڵاتێک کردووە بگەڕێنەوە تێلئەڤیڤ و باڵەخانەکانیان چۆڵ بکەن، چونکە زانیارییان هەیە ئێران دەیەوێت لە تۆڵەی هێرشەکەدا یەکێک لەو باڵوێزخانانە بکاتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە میسر و تورکیا و بەحرەین و مەغریب و ئەردەن و چەند وڵاتێکی دیکە چۆڵکراون، چونکە ئێران بەئاسانتر لە شوێنەکانی دیکە دەستی بەو شوێنانە دەگات بەڵام ناوی وڵاتەکانی دیکە ئاشکرا نەکراون.
باکگراوند:ئیسرائیل لە 92 وڵاتی جیهان و شەش ڕێکخراوی نێودەوڵەتی باڵوێزخانە و کونسوڵخانەی هەیەو زیاتر لە 15 باڵوێزخانە و کۆنسوڵخانەیان دەکەوێتە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






