لە 48 کاتژمێری داهاتوو مووچەی مانگی هەشت دەگات و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
- بزنس
- 25 تشرینی یەکەم

گرافیکی مووچەی مانگی هەشت
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی هەشت بکات، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، گەر ڕێکارەکان بە خێرایی تەواو ببن، نووسراوی خەرجکردنی پارە هەر سبەی دەنێردرێت بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی کوردستان، چاوەڕێ دەکرێت سبەی یەکشەممە وەزارەتی دارایی دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پارە بکات.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەگەر سبەی یەکشەممە نووسراوەکە بگات، پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی کوردستان، بە پێچەوانەوە و ئەگەر کێشەیەک نەهاتە پێشەوە، نووسراوەکە ڕۆژی دووشەممە دەگات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دابەشکردنی مووچە لە سبەی یەکشەممەوە ئەستەمە، بەڵام گەر نووسراوەکە ڕۆژی دووشەممە زوو بگات، وەزارەتی دارایی کوردستان دەتوانێت بە کاش پارەکە وەربگرێت و لە هەمان ڕۆژدا خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕابگەیەنێت. دواتر، ڕۆژی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە هەژماری من، بڕیارە هەر دووشەممە خشتەی تایبەت بە خۆی بڵاوبکاتەوە و ئێوارەکەی پارە دەخرێتە سەر ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM)، بەمەش مووچەخۆران دەتوانن مووچەکانیان ڕابکێشن. بەڵام ئەمە بەندە بەوەی کە پارەکە ڕۆژی دووشەممە زوو بنێردرێت و وەزارەتی دارایی فریای ڕاکێشانی بکەوێت، ئەگەرنا پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بۆ ڕۆژێک دوادەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش





