ئاڤا نیوز
سەرچاوەی ئاوی کوهڕەنگ، کە بە گەورەترین سەرچاوەی ئاوی شیرین لە ئێران دادەنرێت و دەکەوێتە ناوچەیەکی کوردنشین لە زاگرۆس، بە تەواوی وشکبوونی ڕاگەیێنرا.
چیرۆکی سەرەکی: سەرچاوەی ئاوی کوهڕەنگ، کە دەکەوێتە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری و بەشێکە لە زنجیرەچیای زاگرۆس، ساڵانە سەرچاوەی سەرەکی ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵ بووە بۆ چەندین ناوچە. بەڵام ئەمساڵ، دۆخی سەرچاوەکە بە تەواوی گۆڕاوە.
ببینە و ببیستە: ڤیدیۆ و وێنە بڵاوکراوەکان بەراوردی دۆخی سەرچاوەکە لە ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵ دەکەن، کە ساڵی ڕابردوو ناوچەیەکی گەشتیاری و پڕ ئاو بووە، بەڵام ئەمساڵ بووەتە ناوچەیەکی وێران و بێ ئاو، وەک "ناوچەیەکی مردوو" وەسف دەکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: شارەزایانی ژینگە و ژینگەدۆستان هۆکاری وشکبوونی تەواوەتی ئەم سەرچاوە گەورەیەی ئاوی شیرین دەگەڕێننەوە بۆ چەند فاکتەرێک.
یەکەم؛ ناشارەزایی لە گواستنەوەی ئاوی سەرچاوەکە بۆ هەندێک ناوچەی دیکە.
دووەم؛ ناعەدالەتی لە دەستکاریکردنی ژینگەی ئەم ناوچەیە و گۆڕانکاری لە ڕێڕەوی ئاوەکەی بۆ ناوچە فارس نشینەکان.
سێیەم؛ کاریگەری "وشکەساڵی" کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەشێکی زۆری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





