سەرەڕای هەناردەی نەوتی کوردستان؛ داهاتی نەوتی عێراق نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار کەم دەکات
- بزنس
- 26 تشرینی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت، مانگی ڕابردوو داهاتیان شەش ملیار و 962 ملیۆن دۆلار بووە، بەوپێیەش بەراورد بە مانگی هەشت، مانگی ڕابردوو داهاتی نەوت 198 ملیۆن و 129 هەزار دۆلار کەمی کردووە.
بۆچی گرنگە: داهاتی فرۆشتنی نەوت سەرچاوەی سەرەکی حکومەتی عێراقە بۆ دابینکردنی مووچە و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان چونکە فرۆشتنی نەوت نزیکەی 90%ـی داهاتی دەوڵەت دابین دەکات، هەرچەند داهاتی نەوتیش کەم بکات ئەوەندەش ئاستەنگی بۆ دابینکردنی مووچە و پڕۆژەکان دروستدەبێت.
بڵاوکراوەی فەرمی؛ وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردەوە، مانگی ڕابردوو عێراق 102 ملیۆن و 150 هەزار و 362 بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە، داهاتەکەشی شەش ملیار و 962 ملیۆن و 124 هەزار دۆلار بووە.
ئەو مانەیە دەگەیێنێت: هەرچەندە ڕۆژی 27ی ئەیلوولی 2025، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆرییەوە دەستیپێکردەوە، بەڵام وەزارەتی نەوت دەڵێت، کۆی ئەو نەوتەی فرۆشراوە لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەرهەمهێنراوە، ئەوەش مانای وایە تا سەرەتای ئەم مانگە ڕەنگە نەوتی کوردستان لە کۆگاکانی هەڵگرتنی نەوتی عێراق لە بەندەری جەیهان هەڵگیرابێت و لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەست بە فرۆشتنی کرابێت.
باکگراوند: مانگی ئاب وەزارەتی نەوتی عێراق 104 ملیۆن و 806 هەزار و 884 بەرمیلی هەناردەی دەرەوە کردبوو، داهاتەکەشی حەوت ملیار و 160 ملیۆن و 253 هەزار دۆلار بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






