
ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پارەی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی کوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی کوردستان و بڕەکەی 945 ملیار دینارە. وەزارەتی دارایی دەڵێت، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
وێنە گەورەکە؛ دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ 945 ملیار و 817 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مووچۆران تەمویل کرا، لە چەند کاتژمێری داهاتوو خشتەی مووچە بڵاو دەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی؛ وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە بڕی (945،817،000،000) ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
هەنگاوی داهاتوو؛ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، لە دوو ڕۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش





