
دیمەنی هاتنی هەور و دروستبوونی ئەگەری بارانبارین
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی کەشناسی عێراق دەڵێت، هەرچەندە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە پلەکانی گەرما قۆناغ بە قۆناغ زیاتر نزم دەبنەوە، بەڵام پێشبینی هیچ بارستە هەوایەکی سارد ناکرێت کە ببێتە هۆی گۆڕانکاریی خێرا لە پلەکانی گەرمادا.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە پلەکانی گەرما لە عێراق و کوردستان نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینییووە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، سبەی دووشەممە بەرزترین پلەکانی گەرما لە شارەکانی کوردستان لەنێوان 27 بۆ 30 پلەی سیلیزی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سادق عەتییە، شارەزای کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی داهاتووەوە پلەکانی گەرما قۆناغ بە قۆناغ نزم دەبنەوە بەڵام هیچ گۆڕانکارییەکی خێرا وەک بارستە هەوایەکی سارد ڕوونادات، بەڵکو لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان پلە گەرما وردە رودە نزم دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مانگی داهاتوو لە شارەکانی عێراق پلەکانی گەرم مام ناوەند دەبن و شەوانیش سارد دەبێت، بەتایبەتیش لەدوای ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، بەجۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان بەڕوونی هەستی پێدەکرێت، ئەوەش لە نێوان وەرزی پایز و زستان دۆخێکی کەشوهەوای سروشتیی و ئاساییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






