
ساتی ئامادەکردنی پەتی سێدارە بۆ کەسێک لە ئێران
ئاڤا نیوز
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە غیابی سزای لەسێدارەدانی بۆ چالاکوانێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرکرد و شەش هاووڵاتیی دیکەش بە 10 ساڵ بەندکردن سزا دەدات.
لێدوانی فەرمی: نەشمیل عابدی، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئاڤای ڕاگەیاند، کاوەیس عەبدوڵڵازاده، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەحەد سیامی، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، هاوکات سالار بایەزیدی ئازەر، خەڵکی مەهاباد، هێمن مام قادری، یوسف مام قادری و مەنسوور کەربەلایی، سالار سەیدڕەحیمی و حەسەن مامیل ئازەر لە لایەن هەمان دادگا هەر یەک سزای 10 ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
زانیاریی زیاتر: نەشمیل عابدی لە ڕێکخراوی هەنگاو دەڵێت، ئەو هاووڵاتییانە بە تۆمەتەکانی پێکهێنانی باند و گرووپ بە ئامانجی ڕووخاندنی حکومەت، داڕشتنی پلان بۆ سەرهەڵدانی گشتی و هاوکاری لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سزا دراون. هاوکات کاویس عەبدوڵڵاپوور کە یەکێک لەو کەسانەیە، دوای ئازادکردنی بەدانانی بارمتە، لە ئێران ڕۆیشتووەتە دەرەوە.
باکگراوند: ئەو هاووڵاتییانە لە ساڵی 2022 لە لایەن هێزەکانی ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا بوون، دوای ماوەیەک بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوون. ئێستا هەموویان لە دەرەوەی زیندانن و چاوەڕێن دادگا بانگهێشتیان بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






