زیاتر لە نیو ملیۆن مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن
- بزنس
- 26 تشرینی یەکەم

دیمەنی ئامێری ڕاکێشانی پارە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سبەی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و زیاتر لە نیو ملیۆن فەرمانبەری مەدەنی و خانەنشین بەشێوەی دیجیتاڵی و لەڕێگەی "هەژماری من"ـەوە مووچەکانیان وەردەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا، وەزارەتی دارایی کوردستان لیستی مووچەی بڵاوکردەوە و لەماوەی سێ ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤایان گوت، تاوەکو ئێستا 950 هەزار مووچەخۆر تۆمارکراون، کارتی بانک بە 610 هەزار مووچەخۆر دراوەتەوە، ئەم مانگە 550 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچە بە دیجیتاڵی وەردەگرن، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستانیش 580 ئامێری ڕاکێشانی پارە دانراون.
ئەو مووچەخۆرانەی ئەم مانگە بە هەژماری من مووچە وەردەگرن، 288 هەزاریان مووچەخۆری مەدەنین، 195 هەزاریان پێشمەرگە و کارمەندی ئاسایشن، 63 هەزاریان خانەنشینن.
ژمارەکان وا دەڵێن: خشتەی دابەشکردنی مووچە بەشێوەی دیجیتاڵی بەپێی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:
٠ پارێزگای هەولێر: 287 هەزار و 195 مووچەخۆر.
٠ پارێزگای سلێمانی: 106 هەزار و 450 مووچەخۆر.
٠ پارێزگای دهۆک: 153 هەزار و 120 مووچەخۆر.
٠ کۆی گشتی دەکاتە 546 هەزار و 765 مووچەخۆر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






