
دیمەنی مووچەخۆران لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان
ئاڤا نیوز
تیمی هەژماری من، لیستی مووچەی مانگی هەشتی بۆ ڕۆژی دووشەممە بڵاوكردەوە، بەگوێرەی لیستەكە مووچەی پێنج وەزارەت و خانەنشینان و هەشت دەستە دابەش دەكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: لەگەڵ ڕاگەیاندنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، ئەمشەو هەژماری من، بەشێوازی دیجیتاڵی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات، تیمی هەژماری من، خشتەی دابەشكردنی مووچەی تایبەت بەخۆی هەیە، كە لەماوەی سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دەخەنە سەر هەژمارەكانیان و هەر كاتێك بیانەوێت دەتوانن لە ئامێری ڕاكێشانی پارە، مووچەكانیان وەربگرن، لەو چوارچێوەیەشدا سبەی دووشەممە، مووچەخۆرانی پێنج وەزارەت و هەشت دەستە و خانەنشینان، مووچەكانیان دێتە سەر ئەژمارەكانیان و دەتوانن وەریبگرن.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤایان گوت، تاوەکو ئێستا 950 هەزار مووچەخۆر تۆمارکراون، کارتی بانكی بە 610 هەزار مووچەخۆر دراوەتەوە، ئەم مانگە 550 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچە بە دیجیتاڵی وەردەگرن، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستانیش 580 جیهازی ڕاکێشانی پارە دانراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی لیستەكەی تیمی هەژماری من، هەریەك لە وەزارەتەكانی پەروەردە، دارایی، تەندروستی، شەهیدان و خوێندنی باڵا، مووچەی خانەنشین، دەستەكانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، وەبەرهێنان، دیوانی چاودێری دارایی، ژینگە، کاروباری مین، مافی مرۆڤ، دەستپاکی و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە سبەی دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن.
زانیاریی زیاتر: ئەو مووچەخۆرانەی ئەم مانگە بە هەژماری من مووچە وەردەگرن، 288 هەزاریان مووچەخۆری شارستانین، 195 هەزاریان پێشمەرگە و کارمەندی ئاسایشن، 63 هەزاریان خانەنشینن.


















زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






