
ڕیسایکلینی ئاوی قورس و ئاوەڕۆی ماڵان
ئاڤا نیوز
پرۆژەیەکی گەورەی ڕیسایکلینی ئاوی قورس و ئاوەڕۆی ماڵان بە گوژمەی نزیکەی لە 780 ملیۆن دۆلار لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست بە دروستکردنی دەکرێت، بڕیارە مانگی داهاتوو دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.
وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی وەزارەتەكانی پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوار، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی بەهاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی جایكای ژاپۆنی ماستەر پلانی شاری هەولێریان هەمواركردەوە، بەمەش پڕۆژەیەکی ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ریسایکلینی ئاوی قورس و ئاوەڕۆی ماڵان لە سنووری هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت: پڕۆژەکە لە توانایدایە 840 هەزار مەتر سێجا ئاوی قورس و ئاوەڕۆکانی هەولێر پاک بکاتەوە، لەلایەن کۆمپانیایەکی یابانی و کۆمپانیای ئاوزانی ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێت، ئەو بەشەی کۆمپانیا یابانییەکە کاری تێدا دەکات 200 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان دەکرێت و مانگی نۆی ئەمساڵ گرێبەستەکەی واژۆ کراوە، هاوکات ئەو بەشەی کۆمپانیا ئاوزان کاری تێدا دەکات، نزیکەی 579 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان دەکرێت و هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکەی واژۆ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئاری ئەحمەد، پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری 210 دۆنم زەوی لە نزیک گوندی عارەبکەند دروست دەکرێت، لەڕێگەی چەند هێڵێکەوە ئاوی قورس و ئاوەڕۆی هەولێر دەگەیێنرێتە دوو هێڵی تایبەتی پڕۆژەکە و پاشان دەگاتە وێستگەی پڕۆژەکە. بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە کێشە و گرفتی ئاوەڕۆی شاری هەولێر بۆ نزیکەی 35 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت.
بۆچی گرنگە: ئەو ئاوەی لە پڕۆژەکەدا ڕیسایکلینی بۆ دەکرێت، بۆ ئاودانی پشتێنەی سەوزایی هەولێر، پارک و باخچە و کارگەکان سوودی لێ وەردەگیرێت و بەکاردەهێنرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






