لیستی نوێی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بۆ دوو مەبەستی تایبەت بە مووچە بۆ بەغدا دەنێردرێت
- بزنس
- 27 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەموو ئامادەکارییەکی کردووە و لیستی خاوەن پێداوستییە تایبەتەکانی ڕادەستی بەغدا کردووە، بۆ ئەوەی کار لەسەر زیادکردنی مووچەکانیان بکرێت و کەمترین مووچەیان ببێت بە 250 هەزار دینار.
وێنە گەورەکە: سەرووی 70 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت ئێستا 100 بۆ 150 هەزار مووچەیانە، وەزارەتی کار لەڕێگەی هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا کار لەسەر ئەوەدەکات کە مووچەکانیان زیاد بکرێت. هاوکات ماوەی 12 ساڵە ناوی 13 هەزار و 200 خاوەن پێداویستی تایبەت کە لیژنەی تەندروستییان بینیوە ناویان ڕەوانەی بەغدا کراوە و مووچەیان بۆ نەبڕاوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بەغدا داوای لیستێکی لێکردووین کە دوای زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان جیاوازییەکە دەبێتە چەند بۆ ئەوەی تەرخانی دارایی بۆ بکرێت، ئەمەش دوای پەسەند کردنی بودجەی 2026 دەبێت."
- گوتیشی، ئەو خاوەن پێداوسیتییانەی کە ناویان تۆمارکراوە و مووچەیان بۆ نەبەستراوە، بەڵێن دراوە لە بودجەی ساڵی داهاتوو کاری لەسەر بکرێت و وەک ئەوانەی دیکەیش مووچەکەیان زیاد دەکات.
- سەبارەت بە سڕینەوەی ناوی کەسانی ناشایستە لە لیستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی جەختی لەوەکردەوە، کە لە ساڵی 2019 پاکسازی لە لیستەکان دەستیپێکردووە و سەرجەم خاوەن پێداوسیتییە تایبەتەکان دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە، 18 هەزار ناو سڕاونەتەوە کە مووچە وەردەگرن و خاوەن پێداویستی تایبەت نین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






