حکومەتی کوردستان ئەرک و پابەندییەکانی بۆ ناردنی مووچەی مانگی نۆ تەواو دەکات
- بزنس
- 27 تشرینی یەکەم

گرافیکی مووچە
ئاڤا نیوز
دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت، وەزارەتی دارایی کوردستان دەستی بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی کردووە بۆ مووچەی مانگی نۆ. ئاڤا زانیویەتی لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وەزیرانی کورد داوا لە سوودانی دەکەن پیش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆ خەرج بکات.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی کوردستان مانگانە بۆ خەرجکردنی مووچە سێ پابەندی لەسەرە، بۆ مووچەی مانگی نۆ هەر سێ پابەندییەکەی جێبەجێ کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی کوردستان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ، سێ پابەندی لەسەرە:
یەکەم؛ لیستی مووچەی مانگی نۆ، 27 ڕۆژە بۆ بەغدا نێردراوە، وردبینی بۆ کراوە و هیچ کێشەی نییە.
دووەم؛ میزان موراجەعە - تەرازووی پێداچوونەوە کە ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانە، لە قۆناغی کۆتاییدایە، ئێستا 95%ـی تەواو بووە و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە 100%ـی تەواو دەبێت.
سێیەم؛ ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی مانگی نۆ، تەواوی پارەکە بە کاش کۆکراوەتەوە، 72 ملیار دیناری لە هەولێر و دهۆک و 48 ملیار دیناری لە سلێمانی و ئامادەیە بۆ ناردنی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت، ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 10 لە کۆتایی دایە، لەم ڕۆژانە ئەویش ئامادە دەبێت و لەگەڵ میزان موراجەعەی مانگی نۆ پێکەوە بۆ بەغدا دەنێردرێن.
پەیوەست بەم بابەتە: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت، ئەگەر تاوەکو سەرەتای مانگی 11 میزان موراجەعە و داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێردرێن، ئینجا حکومەتی کوردستان و وەزیرانی کورد لە بەغدا هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە و گوشار دروست بکەن، ئەگەری هەیە پێش هەڵبژاردن واتا تاوەکو 11ـی 11، مووچەیەکی دیکە خەرج بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سبەی سێشەممە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەیە، ئاڤا زانیویەتی حکومەتی کوردستان قسەی لەگەڵ وەزیرانی کورد کردووە سبەی مووچەی مانگی نۆ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی باس بکەن، پێی بڵێن هەموو شتێک ئامادەیە و داوای لێ بکەن و گوشار بکەن پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆ بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش





