
دیمەنی کۆترەکان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە عەربەت حەوت کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی کۆترەشینە دەستگیر کراون.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 26-10-2025، چەند کەسێک 13 کۆترەشینەیان لە گوندی ڕازیانەی سنووری عەربەت ڕاو کردووە، دوای ئەوەی مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە بەمەیان زانیووە، ڕاوچیەکان هەڵهاتوون.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن ئەمین، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: حەوت کەس لە گوندی ڕازیانە بە تۆمەتی ڕاوکردنی 13 کۆترە شینە دەستگیر کراون، بە بڕیاری دادوەر تاوەکو ڕۆژی 3-11-2025، ڕادەگیرێن.
لەلایەکی دیکەوە: وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگە دەڵێت: ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بەگوێرەی ماددەی 42ـی ژینگە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەم کەسانە خوویان بە ڕاوکردنی باڵندەی بچووک وەکو کۆترەشینە گرتووە، خەڵکێکی زۆریش گازەندەیان لێ دەکەن.
زانیاریی زیاتر: سزای کوشتنی هەر باڵندەیەکی بچووک لە نێوان 25 هەزار تا 50 هەزار دینارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر لە دادگاییکردن ساغ ببێتەوە ئەم ڕاوچیانە پێشینەی ڕاویان هەیە، ئەوا سزاكەیان بۆ دەکرێت بە دوو هێندە و سزای بەندکردنیشیان بەسەردا دەدرێت، بەندکردنەکانیش لە مانگێک تا سێ ساڵ دەبێت.
ئەمەش بزانە: ئەو 13 کۆترەی ڕاوکراون، گۆشتەکەیان تاوەکو یەکلایکردنەوەی کەیسەکە دەهێڵدرێتەوە، دواتر دەخرێتە ژێر خۆڵ و لەناودەبرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






