
دابەزینی نرخی بەنزین، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
نزیکەی 10 ڕۆژە بەهۆی کەمبوونەوەی بڕی بەنزین بەنرخی پاڵپشتیکراو بۆ بەنزینخانەکان و چاکسازیکردن لە یەکێک لە پاڵاوگەکان، هەر لیترێک بەنزینی بازرگانی 30 بۆ 60 دیناری چووەتەسەر، بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوو پاڵاوگەی هەرێمی کوردستان نەوتی خام لە کێڵگەکانی نەوت وەردەگرن و بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ پارێزگاکان دابین دەکەن، بەسەر بەنزینخانەکان دابەش دەکرێت لیتری بە 750 دینار بە شوفێران دەدرێت، هەروەها بەنزینی بازرگانیش بە بەنزینخانەکان دەفرۆشن.
لێدوانی فەرمی: سالار محەممەد، لێپرسراوی بەشی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە ئاڤای گوت، پێدانی بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو زیادکراوە، بەڵام بەهۆی چاکسازی لە یەکێک لە پاڵاوگەکان نرخی بەنزینی بازرگانی دانەبەزی، ئێستا چاکسازی تەواوبووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی کەمبوونەوەی بەنزین، نرخی هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە 875 دینار و 890 دینار بۆ 900 و 940 دینار بەرز بووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






