
نمایشکردنی زیڕ لە بازاڕی زەڕەنگرانی هەولێر
ئاڤا نیوز
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی خێرا بەردەوامە لە دابەزین و مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە 785 هەزار دینار.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئەمساڵ بەردەوام نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بوو، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە، یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری 21 بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار دینار دابەزیوە.
لێدوانی فەرمی: هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: ئەمڕۆ سەرەتای کردنەوەی بۆرسەیە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان 795 هەزار دینار بوو، تا دوای نیوەڕۆ نرخەکەی بۆ 785 هەزار دینار دابەزی.
زانیاریی زیاتر: دوێنێ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بۆ 810 هەزار دینار دابەزی بوو، ئەمە لە کاتێکدایە ناوەڕاستی ئەم مانگە نرخەکەی گەیشتبووە 897 هەزار دینار.
هۆکارە زانراوەکان: دابەزینی نرخی زێڕ بۆ سێ هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە:
- هۆکاری تەکنیکی، دوای بەرزبوونەوەی نائاسایی زێڕ، پێشبینی دەکرا زێڕ نزمبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.
- نزیکبوونەوەی چین و ئەمریکا لە ڕێککەوتن.
- فرۆشتنی بڕێکی زۆری زێڕ لەلایەن بازرگانانی زێڕ.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەگەر ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا ڕێژەی سووی بانکی داببەزێنێت، بەمەش نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرز دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر ڕێژەی سوو بەرز بکاتەوە نرخی زێڕ زیاتر دادەبەزێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، ناکۆکییە ئابوورییەکانی نێوان بەشێک لە وڵاتانی جیهان، کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر نرخی زێڕ، هەرچەندە شەڕ و گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان وڵاتان ئاسایی ببێتەوە نرخی زێڕ زیاتر دادەبەزێت، لە ئەگەری بەردەوام بوونی ناکۆکییەکان یان زیاتر بوونی شەڕ و گرژییەکان، نرخی زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






