
دیمەنی پێشمەرگەی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەچڕی کار لەسەر تەواوکردنی دۆسیەی خانەنشینانی پێشمەرگە دەکرێت، بەجۆرێک ئێستا دۆسیەی هەزار و 530 پێشمەرگە تەواو بووە، لە دوو مانگی داهاتوودا نۆ مووچە و 10 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە؛ لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا هەزاران پلەدار و پێشمەرگە تەمەنیان گەیشتووەتە خانەنشینی، ئەوانەی ساڵی ڕابردوو دۆسییەکانیان بەپێی یاسای خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە 38ـی ساڵی 2007 ڕەوانە دەکرێن، بەڵام ئەوانەی ئەمساڵ بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق ژمارە 9ی ساڵی 2014 خانەنشین دەکرێن.
لێدوانی فەرمی؛ لە خانەنشینی پێشمەرگە بە ئاڤایان گوت، "لەو هەزار و 530 پێشمەرگەیە، 80 پێشمەرگەیان ناویان خراوەتە لیستی مووچەی مانگی نۆ و مووچەیان بۆ دەبەسترێت، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی داهاتوو نۆ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن، مووچەیەک هی مانگی نۆ لەگەڵ هەشت مووچەی قەرز.
-هەزار و 450 پێشمەرگەکەی دیکەش ناویان دەخرێتە لیستی مووچەی مانگی 10، ئەوانیش 10 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ ئەو پێشمەرگانە تاوەکو 31-12-2025، تەمەنیان گەیشتووەتە خانەنشینی، ناویان دەخرێتە لیستی مووچە و دەنێردرێت بۆ بەغدا، تەرخانی داراییان بۆ کراوە و مووچەیان بۆ دەبەسترێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش






