
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری خەرجکردنی جیاوازیی مووچەی هەزاران مامۆستای پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی دا. لە کۆی زیاتر لە نۆ ملیار دینار، دوو ملیار دینار وەک قۆناغی یەکەم خەرج کراوە و بڕیارە بەشێوەی قۆناغ قۆناغ سەرجەم بڕە پارەکە بە مامۆستایان بدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: هەزاران مامۆستای پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ماوەیەکی زۆر بوو چاوەڕێی خەرجکردنی جیاوازیی مووچەکانیان بوون، کە بڕەکەی زیاتر لە نۆ ملیار دینار بوو. ئەم کێشەیە بووبووە جێگەی نیگەرانییەکی زۆر لەناو مامۆستایاندا. بەڵام، بە بڕیارێکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆتایی بەم چاوەڕوانییە هێنرا و هەنگاوی کردەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە نرا.
لێدوانی فەرمی: مامۆستا سەروەر ڕەئووف، سەرۆکی لقی دهۆکی یەکێتی مامۆستایان، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا ڕایگەیاند: "ئەو پارەیەی کە دەمێنێتەوە بە سوپاسەوە سەرۆکوەزیران بڕیاری داوە بە شێوەی چەند سولفەیەک خەرج بکرێت بۆ مامۆستایان و بەمشێوەیەش هیچ مامۆستایەک لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ نامێنێت کە جیاوازیی و فرووقاتی مووچەی لای حکومەت بێت."
زانیاریی زیاتر: لە قۆناغی یەکەمدا، دوو ملیار دینار لەو بڕە پارەیە خەرج کرا و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا بڕێکی دیکە خەرج بکرێت تا سەرجەم بڕی نۆ ملیار دینارەکە بە مامۆستایان بدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بەدواداچوونی بەردەوامی ئاڤا بەهدینانی بەدواوە بوو، کە چەندین جار مامۆستایان سەردانی نووسینگەکەیان کردبوو بۆ ئەوەی دەنگیان بگاتە بەرپرسان و کێشەکەیان چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش





