ئاڤا نیوز
پڕۆژەی گەورەی "پشتێنەی سەوزایی" لە هەولێر بە فەرمی دەستیپێدەکات و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی خۆی یەکەم درەختی پڕۆژەکە دەچێنێت. ئەم پڕۆژەیە، کە لە سەرەتادا سوپرایزێک بوو بۆ هاووڵاتیان، بە خێرایی دەستی بە کارکردن کرد و ئێستا زۆنی یەکەمی کە دەکەوێتە نێوان شەقامی بەحرکە تا مووسڵ و ڕووبەرەکەی 12 هەزار و 600 دۆنمە نزیکە لە تەواوبوون.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆژەی ستراتیجیی "پشتێنەی سەوزایی" لە هەولێر، بە هەنگاوێکی کردەیی دەستی بەکارەکانی کرد و ڕۆژی پێنجشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە فەرمی دەیکاتەوە، ئەم پڕۆژەیە کە لە سەرەتای ڕاگەیاندنییەوە جێگەی سەرنجی زۆرینە بوو، بەبێ ڕاگەیاندنی پێشوەختە یان پلاندانانی چەند ساڵە ڕاستەوخۆ دەستی بە جێبەجێکردن کرد.
ئێستا، کارکردن لە زۆنی یەکەمی پڕۆژەکەدا، کە ڕووبەرەکەی 12 هەزار و 600 دۆنمە و لە شەقامی بەحرکەوە تا شەقامی مووسڵ درێژ دەبێتەوە نزیکە لە تەواوبوون. هەموو کارە پێویستییەکان وەک دیاریکردنی سنوور، سیاجکردن، تەختکردنی زەوی، ڕاکێشانی ئاو بە سیستەمی زیرەک و قەرەبووکردنەوەی خەڵکی ناوچەکە، لە قۆناغەکانی کۆتاییدان. بڕیارە سبەی بە یەکجار سێ هەزار داری نوێ لەم زۆنەدا بچێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەکە بەسەر حەوت زۆنی سەرەکیدا دابەش کراوە و کارکردن لە زۆنەکانی تردا خێراتر کراوە، بڕیارە لەم ڕۆژانەدا کارکردن لە زۆنی دووەمیش دەستپێبکات. ئەم پشتێنە سەوزایییە چەندین ئامانجی ژینگەیی گرنگی هەیە:
٠ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی هەولێر بۆ گەیشتن بە ستانداردی نێودەوڵەتی.
٠ پاککردنەوەی ژینگەی شاری هەولێر.
٠ کەمکردنەوەی دیاردەی بەبیابانبوون.
٠ باشترکردنی کوالێتی هەوا.
٠ جوانکردنی سیمای شاری هەولێر.
لێدوانە فەرمییەکان:
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاندووە: "ڕێگە بە هیچ پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون نادرێت لە ناو پشتێنەی سەوزایی دروست بکرێت. جگە لەمەش، چەند مۆڵەتێکیش کە پێشتر درابوون، هەڵوەشێنراونەتەوە."
دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ژینگەی هەولێر ئێستا 90% پاک بووەتەوە و بە تەواوکردنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر و چاندنی حەوت ملیۆن دار، ڕێژەی سەوزایی ئاستی ستانداردی جیهانی تێدەپەڕێنێت."
زانیاری گشتی دەربارەی پشتێنەی سەوزایی:
٠ ڕووبەری گشتی پڕۆژەکە: 66 هەزار و 823 دۆنمە.
٠ ژمارەی زۆنەکان: هەشت زۆنی جیاواز.
٠ بازنەی ناوخۆیی: 80 کیلۆمەتر.
٠ بازنەی دەرەکی: 92 کیلۆمەتر.
٠ پانی پشتێنەکە: دوو کیلۆمەتر.
٠ ژمارەی پۆندەکان: 17 پۆند.
٠ ژمارەی دەروازەکان: چوار دەروازە.
نەخشەی پڕۆژەکە نیشانی دەدات کە بە کوێدا دەڕوات و کام گوند و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون دەکەونە ناو سنووری پڕۆژەکەوە، ئەمەش دەریدەخات کە پڕۆژەیەکی هەمەلایەنە و فراوانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






