پێشەوا هەورامانی: هەوڵ بۆ ئەوە دەدەین پێش هەڵبژاردن مووچەیەکی دیکە دابەش بکرێت
- بزنس
- 30 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین هیچ بیانوویەک بۆ بەغدا نەهێڵێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە، چاوەڕوان دەکرێت پێش هەڵبژاردن میزان موراجەعە و 120 ملیاری داهاتی نانەوتیش بۆ بەغدا بنێرێت، بەو ئامانجەی پێش 11ـی 11 کە ڕۆژی هەڵبژاردنە، مووچەی مانگی نۆ بنێردرێت."
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی کردنەوەی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی بە ئاڤای ڕاگەیاند: کاروانی ئاوەدانیی بەردەوامە و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئەقڵییەتێکی دەوڵەتداری سەیری بونیاتنانی هەرێمی کوردستان و پڕۆژەکان دەکات، پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی کاریگەرییەکی گەورەی ژینگەیی لە ناوچەکە دروست دەکات.
سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین هیچ بیانوویەک بۆ بەغدا نەهێڵێنەوە و بە خێرایی کارەکانی سەرشانمان جێبەجێ دەکەین بۆ ئەوەی کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردن مووچەیەکی دیکە دابەش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






