بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجەدا بەکارهێنانی پلاستیک قەدەغە کرا
- ڤیتی
- 30 تشرینی یەکەم

فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکی ژینگەپارێزیدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە قەدەغەکردنی تەواوەتیی بەکارهێنانی پلاستیکی لە یازدەهەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەدا ڕاگەیاند؛ ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی فێستیڤاڵەکەدا بڕیارێکی لەم شێوەیە دەدرێت.
وێنە گەورەکە؛ فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە هەموو ساڵێک لە وەرزی پاییز و پێگەیشتنی هەنار بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. بۆ ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بکەن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە بە فەرمیی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە بە بەشداریی سەدان جووتیار لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکرد و، تیایدا لەو سێ ڕۆژەی کە بەردەوام دەبێت جووتیاران بەرهەمەکانیان دەخەنە بازاڕەوە.
لێدوانی فەرمی؛ چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە ئاڤای گوت، کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "هەڵەبجەی شاری سەوز"دایە، کە ئامانج لێی کەم کردنەوەی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی پلاستیکە لەسەر ژینگەی شارەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





