وەزارەتی دارایی کوردستان: هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە و میزان موراجەعە بۆ بەغدا دەنێردرێن
- بزنس
- 30 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
حکومەتی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ دەکات بە ئامانجی دابینکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران پێش وادەی هەڵبژاردن. سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و گوتەبێژی حکومەت دووپاتی دەکەنەوە کە هیچ بیانوویەک بۆ بەغدا ناهێڵنەوە.
وێنە گەورەکە: هەوڵە چڕەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەیە کە لە مانگی 11ـدا دوو مووچە بنێردرێن، مووچەی مانگی 9 لە سەرەتای مانگ و پێش هەڵبژاردن و مووچەی مانگی 10 لە کۆتایی مانگ. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، تیمە پەیوەندیدارەکانی لە هەولێر و بەغدا ڕاسپاردووە کە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی مووچەی مانگی نۆ پێش هەڵبژاردن بنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەفتەی داهاتوو لە ڕێگەی تیمێکەوە میزان موراجەعەی مانگی 9 و لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرن. وەک پابەندبوونێک بە ڕێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆش ئامادەیە و هەر کاتێک پێویست بێت بە کاش بە لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین، بەخێرایی کارەکانی سەرشانمان جێبەجێ دەکەین و هیچ بیانوویەک بۆ بەغدا ناهێڵینەوە، بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردن مووچەیەکی دیکە دابەش بکرێت."
لە ئێستادا، چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی سێشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقن، بڕیارە وەزیرانی کورد لەو کۆبوونەوەیەدا داوا لە سوودانی بکەن بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدات. ئەگەر لەو هەفتەیەدا بڕیار نەدرێت، ئەوا ناردنی مووچە دەکەوێتە دوای هەڵبژاردن، چونکە سێشەممەی دواتر دەکاتە 11ـی مانگ و ڕۆژی هەڵبژاردنە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش





