بۆنێکی ناخۆش چەند گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکات و بەرگریی شارستانی ڕوونکردنەوە دەدات
- ژینگە
- 31 تشرینی یەکەم

دیمەنی قەڵای هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو لە چەند گەڕەکێکی هەولێر بەشێک لە هاونیشتمانیان تێبینی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆشیان کردووە، هەندێکیان دەڵێن بۆنی غازە. بەرگریی شارستانی هەولێر دەڵێت، تیمی تایبەتمەندمان لەوێن و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ شەو لە گەڕەکەکانی ئایندە و هەولێر سیتی و دوو سایدی لاوان کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، بەشێک لە هاونیشتمانیانی ئەو گەڕەکانە تێبینی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆشیان کردووە و هەندێکیان دەڵێن بۆنی غازە و داوایان کرد بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی بۆنەکە بکرێت.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، دوێنێ شەو بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک ئاگادارمان بکاتەوە، کاتێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکمان بینی خەڵک باسی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش دەکات، کاتژمێر 3ـی شەو تیمی CBRNـمان ناردە ئەو گەڕەکانە و دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە، ئەو تیمە تا ئەمڕۆش لەو شوێنە بوون، ئەوەی تا ئێستا دەرکەوتووە ئەوەیە، چەند چاڵاییەک لەو نزیکانە هەیە و خەڵک زبڵی لێ فڕێ دەدات، دەکرێ بەهۆی کەڵەکە بوونی زبڵەوە ئەم بۆنە دروست بووبێت.
موقەدەم شاخەوان سەعید دەشڵێت: داوامان کردووە بە زوویی ئەو چاڵانە پڕ بکرێنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لێکۆڵینەوە بەردەوامە. داواش لە هاونیشتمانیان دەکەین لە کاتی بوونی حاڵەتی لەمجۆرە پەیوەندی بە ژمارە 115ـی بەرگریی شارستانی بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






