
بەکارهێنانەوەی ئاوی قورس بۆ پڕۆژەی ئاودێری
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی ڕیسایكلینی ئاوی قورسی هەولێر كە یەكێكە لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییە ژینگەییەكان و بەم نزیكانە تەواو دەبێت و لەو ڕێگەیەوە ئاوی قورسی شارەكە جارێكی دیكە بۆ ئاودانی سەوزایی بەكاردەهێندرێتەوە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای دروستکردنی ئاستەنگەکانی بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پرۆژە ستراتیژییەکان، ئەمڕۆ دوای ڕاگەیاندنی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدا هەیە ئاوی قورس ڕیسایكلین بکات و دووبارە بۆ بەكارهێناوەی لە باخچەكان، لە ئاودانی سەوزاییەكان بەکاربهێنرێتەوە، پرۆژەکەش بە زوویی دەخرێتە كار و جێبەجێی دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە جێبەجێ كراوە و لە ڕۆژانی داهاتووش دەست بە جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە دەكرێت، لە قۆناغی یەكەمدا ئاوی قورسی بازنەی 120 مەتریی لەڕێگەی هێڵێكەوە دەگواسترێتەوە بۆ وێستگەی سەرەكی.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، ئاوە قورسەكە لە وێستگەی سەرەكی كۆدەكرێتەوە و بەشێوازێكی پێشكەوتوو و لەڕێگەی فلتەرەوە دەپاڵێورێت و پاشان بۆ ئاودانی سەوزایی بەكاردەهێندرێتەوە و هاوكات بۆ ئاودێری پشتێنەی سەوزایی هەولێر و ئاودانی پارك و باخچەكانی هەولێریش سوودی دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەم پرۆژەیە دەبێتە پاڵپشتێکی باش بۆ ئاودێری زەوییە کشتوکاڵیەکان و پشتێنەی سەوزایی شار، چونکە ئێستا لە عێراق کشتوکاڵی هاوینە ڕاگیراوە بەهۆی بێ ئاوی و وشکەساڵیەوە، ئەم پرۆژانە دەبێتە فریاد ڕەسی وشکەساڵی.
ئەمەش بزانە: پڕۆژەی ڕیسایكلینی ئاوی قورسی هەولێر پرۆژەکە لە ڕۆژێكدا توانای پاککردنەوەی 840 هەزار مەتر سێجا ئاوی بەفیڕۆچوو و قورسی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






