
هێزێكی ئەمنیی ئێران- وێنە: میدیای فەرمی ئێران
ئاڤا نیوز
ئێران دەستگیرکردنی سێ كەسی بەتۆمەتی بوونى پەیوەندی بە داعشەوەڕاگەیاند، بە گوتەی پۆلیس دەستگیرکراوەکان پلانی هێرشیان لە ڕۆژانی جەژندا هەبووە.
بڵاوكراوەی فەرمی: بە گوێرەی میدیا ئێرانییەكان، گومانلێکراوەکان لە شاری کەرەج، لە پارێزگای ئەلبورز دەستگیر کراون و لە ناویشیاندا "ئەندامێکی باڵای داعش" بە ناوی محەممەد زاکیر هەیە. هیچ زانیارییەکی دیکە لە سەر دەستگیرکراوەکان ڕانەگەیێنراوە و هێشتا نازانرێت کە ئەوانە ئێرانین یان هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتی دیکەن.
زانیاریی زیاتر: ئێران هەروەها دەستگیرکردنی هەشت کەسی دیکەی ڕاگەیاندووە کە گومان دەکرێت لە پلانی ئەو سێ کەسەوە تێوەگلابن. هاوکات ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش دەستگیرکردنی دوو کەسی دیکەی بە گومانی داعشبوون لە قوم ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە کرمان ڕاگەیاند کە بە هۆیەوە لانیکەم 90 کەس لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپای قودس، کوژران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد