
پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر
ئاڤا نیوز
کارکردن لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستیپێکردووە و ڕۆژانە بە دەستی گەنجانی هەرێمی کوردستان هەزار دار دەچێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 30-10-2025، کارەکانی پڕۆژەکە چووە بواری جێبەجێكردنەوە و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی یەكەم داری تێدا چاند، دواتر هەزاران كەس كەوتنە پڕكردنەوەی چاڵەكان و چاندنی دار، بە تەواوبوونی لە ساڵانی داهاتوو دارستانێكی چڕی زەیتوون دەبیندرێت، كە سەرچاوەیەكی نوێی داهات و هەلیكارە بۆ هەزاران كەس.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دارچاندن لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بەردەوامە، ڕۆژانە لەلایەن کرێکاران داری نوێ دەچێندرێت، بڕیارە لە قۆناغی یەکەم بە ملیۆنان دار بچێندرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتووکاڵی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، زۆنی یەکەم دوو هەزار دۆنم زەوی دابینکراوە بۆ دارچاندن، دەبێت زیاتر لە یەک ملیۆن دار بچێندرێت، سەدان کرێکار ڕۆژانە کاری تێدا دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، وەرزی دارچاندن کاتێکی دیاری کراوی هەیە دەبێت لەو کاتە دار بچێندرێت، لەناوەڕاستی وەرزی پاییز دەستپێدەکات تاوەکو کۆتایی پاییز، هاوکات لەسەرەتای وەرزی بەهار تاوەکو ناوەڕاستی بەهار وەرزی دارچاندنە، لەو دوو ماوەیە چەند بتوانین دار دەچێنین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەکە بەسەر حەوت زۆنی سەرەکیدا دابەش بووە و چەند ئامانجێکی ژینگەی گرنگی هەیە:
- زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی هەولێر بۆ گەیشتن بە ستانداردی نێودەوڵەتیی.
- پاککردنەوەی ژینگەی شاری هەولێر.
- کەمکردنەوەی دیاردەی بەبیابانبوون.
- باشترکردنی کوالێتی هەوا.
- جوانکردنی سیمای شاری هەولێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






