
دیمەنی شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە لە هەندێك گەڕەكی شاری هەولێر كە دەكەونە سەر ڕێگای هەولێر – كۆیە، بۆنێكی ناوخۆش بڵاو بوبووەوە و دانیشتووانی ناوچەكەی هەراسان كردبوو، هۆكارەكەی ئاشكرا کرا و چارەسەری کرا.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە گەڕەکەکانی ئایندە و هەولێر سیتی و لاوان و ئەندازیاران و ئاشتی و چەند گەڕەكێكی دیكە کە دەكەونە ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، بۆنێكی ناخۆش بڵاو بوبووەوە كە دانیشتووانی ئەو گەڕەكانەی هەراسان كردبوو، لایەنی پەیوەندیدار هەر زوو بەدواداچوونیان بۆ بابەتەكە كرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكان هۆكاری بۆنە ناخۆشەكە شۆفێرێك بووە كە پاشماوەی نێو تانكەرەكەی لە نزیك ئەو گەڕەكانە ڕشتووە و فڕێداوە كە بریتی بووە لە پاشماوەی سووتەمەنی.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەمان تیمێکمان ڕاسپارد بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکەن و ڕاستەوخۆ شوێنەکەیان پاک کردەوە، لێکۆڵینەوەش لە بابەتەکە دەستیپێکردووە و لایەنی پەیوەندیدار بەدوای دۆزینەوەی شۆفێرەکەوەن بۆ ئەوەی ڕێککاری یاسایی بەرامبەر بگرنەبەر.
لەلایەكی دیكەوە: موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: لە دەوروبەری گەڕەكەكان چەند چاڵ و ڕێڕەوی ئاوی قورس هەن و بوونەتە شوێنی فڕێدانی پاشماوە و پیسکردنی ژینگە، ڕاپۆرتی خۆمان بەرزکردووەتەوە و داوامان کردووە ئەم چاڵانە پڕ بکرێنەوە بۆ ئەوەی چیتر ژینگەی ئەو شوێنانە پیس نەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






