
دیمەنی خانەنشینێک لەکاتی بژاردنی مووچەکەی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەچڕی کار لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککارەکان دەکات بۆ خەرجکردنی 12 مووچەی ئیکرامییەی خانەنشینان، بڕیارە پێش هەڵبژاردن شاندێک بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدا بکات.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 27 هەزار فەرمانبەر خانەنشین بوون، هەر فەرمانبەرێک 25 ساڵ خزمەتی هەبێت 12 مووچەی کاملی ئیکرامییە دەیگرێتەوە و دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق بیدات، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە هیچ خانەنشینێک وەری نەگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەزاران خانەنشین شمولی 12 مووچەکە دەکەن، لە ساڵی دارایی 2025 تەرخانی داراییان بۆ کراوە و پێویستی بە ملیاران دینارە، مانگانەش لەگەڵ لیستی نوێی مووچەی خانەنشینان ناوی ئەوان جیاکراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی نەداوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشنیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، ئێستا سەرقاڵی ئەوەن ناوی سەرجەم ئەو خانەنشینانەی 12 مووچەکە دەیانگرێتەوە بکرێتە یەک لیست، پێش هەڵبژاردن شاندێک سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکەن، چونکە مافێکی یاسایی خانەنشینانە و لە یاسای خانەنشینی ساڵی 2014ـی عێراق ئاماژەی پێدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش






