لەبارەی مووچەی مانگی نۆ و مانگەکانی دیکە بەرپرسێکی باڵای کورد لەگەڵ سوودانی کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 1 تشرینی دووەم

گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، سبەی یەکشەممە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی کوردستان و چارەنووسی مووچەی تەواوی مانگەکانی ئەمساڵ.
وێنە گەورەکە: لە ئێستادا جیاوازی نێوان مووچەخۆرانی عێراق و کوردستان دوو مووچەیە، ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستا هەر 30 ڕۆژ جارێک مووچەیەک دابەش بکرێت، ئەمساڵ دوو مووجەی مووچەخۆرانی کوردستان دەفەوتێن، حکومەتی کوردستان لە هەوڵی بەردەوامدایە هیچ مووچەیەک نەفەوتێت.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەکاتی بەشداریکردنی لە بانگەشەی پارتی لە هەولێر لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی مووچە وتی، سبەی یەکشەممە، لەگەڵ سوودانی کۆ دەبمەوە و داوای لێدەکەم لە کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پرسی مووچەی مانگی نۆ بخرێتە بەر باس و بڕیاری خەرجکردنی بدرێت، بەجۆرێک کە بتوانرێت پارەکە پێش هەڵبژاردن خەرج بکرێت.
جگە لە مووچەی مانگی نۆ، فوئاد حوسێن و سوودانی باسی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵی مووچەخۆرانی کوردستان دەکەن. لە ئێستادا مووچەخۆرانی کوردستان دوو مووچە لەدوای مووچەخۆرانی عێراقن، ناوبراو داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات میکانیزمێک لەنێوان هەولێر و بەغدا بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەک نەفەوتێت و مووچەخۆران لە مافەکانیان بێبەش نەبن.
ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستانە، کە خۆیشی بەردەوام لەسەر هێڵە بۆ بەدواداچوونی پرسی مووچە. مەسرور بارزانی وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە کە بەزووترین کات هەموو ئەرک و پابەندییەکانیان جێبەجێ بکەن، و وەزیرانی کوردی لە بەغدایش ڕاسپاردووە کە گوشار بکەن و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ ئەوەی مووچەی مانگی نۆ پێش هەڵبژاردن بنێردرێت و ئەمساڵیش هیچ مووچەیەک نەفەوتێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات لە مانگی 11ـدا دوو مووچە دابەش بکرێن، بە جۆرێک سەرەتای مانگ مووچەیەک و کۆتایی مانگیش مووچەیەکی دیکە دابەش بکرێت. بەم شێوەیە جیاوازیی نێوان مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ یەک مووچە کەم دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش





