
دیمەنی باران بارین لە بەغدا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ڕوانگەیەکی ژینگەیی عێراق هۆشداریی دەدات، ئەگەر بارانبارین دوابکەوێت ڕێژەی ئاوی گلدراو دەگاتە تەنیا 4%، هاوکات حکومەت تۆمەتبار دەکات بەوەی ئەم پرسەی فەرامۆشکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی عێراقی سەوز لە ڕاگەیێنراوێکی تووندا دەربارەی ئاو ڕەخنە لە حکومەت دەگرێت و ڕایگەیاندووە، حکومەتی ئێستا بەتەواوەتی پرسی ئاوی لە بەرژەوەندی پرس و ململانێی سیاسی و ئابووریدا پشتگوێ خستووە، ئەمەش وایکردووە قەیرانەکە لە ئێستادا تووندتر ببێتەوە، بەجۆرێک وشکەساڵی کاریگەری نەک تەنیا لەسەر پارێزگاکانی باشوور، بەڵکو دەستیکردووە بە درێژبوونەوەی بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باکووری بەغدا و شوێنی دیکە.
ڕوانگەکە دووپاتی کردەوە، "بارانبارین بە ڕێژەی جیاواز ڕەنگە پرسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات و گۆم و بەنداوەکان چارەسەر نەکات، چونکە عێراق پێویستی بە بارانبارین هەیە بۆ ماوەی سێ مانگ بەڕێژەی بەرزی بەردەوام، بۆ ئەوەی بەشی وەرزی هاوینی داهاتوو بۆ کشتوکاڵ و بەکارهێنان بکات.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: عێراق سەوز هۆشداریی دەدات کە پرسی ئاو بە "خراپترین بارودۆخی" خۆیدا تێدەپەڕێت و ڕووبەڕووی تووندترین قەیران بووەتەوە لە ماوەی 90 ساڵی ڕابردوودا، ڕوانگەکە دەڵێت: "ئەگەر بارانبارین دوابکەوێت ڕەنگە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا ئاوی گلدراو کەمببێتەوە بۆ کەمتر لە 4% لە بەغدا و پارێزگاکان."
لێدوانی فەرمی: خالید شیمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاندووە، عێراق داوای کردووە تورکیا لە ماوەی 50 ڕۆژی داهاتوودا یەک ملیار مەتر سێجا ئاو بەربداتەوە، بەشێوەیەک 500 ملیۆن مەتر سێجا بۆ ڕووباری دیجلە و 500 ملیۆن مەتر سێجا بۆ ڕووباری فورات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






