پسپۆڕێکی دارایی: بەشداربووانی هەژماری من دەتوانن سوود لە چەندین خزمەتگوزاریی دیکە وەربگرن

شەیری بکە لە:
پسپۆڕێکی دارایی: بەشداربووانی هەژماری من دەتوانن سوود لە چەندین خزمەتگوزاریی دیکە وەربگرن

دیمەنی ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە و لۆگۆی هەژماری من. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

پسپۆرێکی دارایی گشتیی بەراوردی نێوان پرۆژەی "هەژماری من" و تەوتینی حکومەتی فیدراڵ دەکات و دەڵێت، تەوتین تەنیا گواستنەوەی پارەیە لەڕێگەی بانکەوە بۆ هاووڵاتیان، بەڵام بەشداربووانی هەژماری من، جگە لە وەرگرتنی پارەکانیان دەتوانن سوود لە وەرگرتنی قەرز و چەندان خزمەتگوزاریی دیکە وەربگرن.

چیرۆکی سەرەکی: زاگرۆس فەتاح، پسپۆری دارایی گشتیی و لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (گفتوگۆی ڕۆژان) لە ئاڤا میدیا بەراوردکاری نێوان پرۆژەی "هەژماری من" و تەوتین دەکات و "هەژماری من" بە پرۆژەیەکی سەرکەوتووتر و پڕ خزمەتگوزاری تر دەزانێت.

لێدوانی فەرمی: زاگرۆس فەتاح بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەجێندای سەرۆکی حکومەت ئەوە نەبوو کە کارمەندانی حکومەت لەڕێگەی بانکەوە تەنیا پارەیان پێ بدرێت، بەڵکو جگە لە وەرگرتنی مووچە، دەتوانن قەرزیش وەربگرن، بەڵام تەوتین تەنیا گواستنەوەی پارەیە لە حکومەتەوە بۆ هاووڵاتیان، ئەویش لە ڕێگەی ئەو بانکانەی بەشدارن.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە پرۆژەی "هەژماری من" کۆمەڵێک خزمەتگوزاری دیکە هەیە و دەتوانرێت جێبەجێ بکرێن، بۆ نمونە پارەدانی "ئاو، کارەبا، باج و ڕسومات" لەڕێگەی هەژماری منەوە جێبەجی دەکرێن.

هەنگاوی داهاتوو: ئەو پسپۆرەی دارایی دەڵێت، سەرۆکی حکومەت لە کابینەی دەیەمدا ئەجێندا و بەرنامەیەکی زۆر باشتری هەیە، بۆیە دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان زۆر باشتر دەبێت لەوەی کە ئێستا هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ