
مووچە و لۆگۆی حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەر و خانەنشینانی خۆی کرد و بانکەکانیش داوایان لە خانەنشینان کرد بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان سەردانیان بکەن.
وێنە گەورەکە: لە عێراق خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی سەرەتای هەموو مانگێک وەک یەکەم توێژی فەرمانبەرانی دەوڵەت مووچەی ئەو مانگەیان وەردەگرن، واتە بۆ نموونە مووچەی مانگی 11 لە سەرەتای ئەم مانگەدا وەردەگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بانکی ڕەشید کە یەکێکە لە بانکە حکومییەکانی عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی خانەنشینانی سەربازیی و مەدەنیی کردووە، بۆیە داوا لە هەموو خانەنشینان دەکات، سەردانی لقی بانکەکان و شوێنەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی هاوپیشەکانیان لە عێراق، لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان وەرناگرن، بەجۆرێک لەکاتێکدا لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 کراوە، بەڵام فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان تائێستا مووچەی مانگی نۆیان وەرنەگرتووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش






