
دیمەنی خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەر لەوەی یاسای خانەنشینی هەرێمی کوردستان هاوتای عێراق بکرێت، بەشێکی فەرمانبەران بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە لە تەمەنی 45 ساڵی بۆ سەرەوە داوای خانەنشینیان پێشکەش کرد و مامەڵەکانیان ڕاگیرا، ئێستا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان خانەنشین دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: پێش بەرواری 01-07-2024 ژمارەیەک فەرمانبەر کە تەمەنیان گەیشتبووە 45 ساڵ و 15 ساڵ خزمەتیان هەبوو، داوای خانەنشینبوونیان کرد، بەپێی یاسای ژمارە 27ـی ساڵی 2006 و یاسای چاسکازی مامەڵەی خانەنشینان دەستپێکرد، بەڵام لە نیوەی کارەکانی وەستێنرا، بەهۆی ئەوەی یاسای نوێی خانەنشینی ڕێگە بە خانەنشینبوونیان نادات، بەمەش 16 مانگە نە مووچەی فەرمانبەرییان وەرگرتووە، نە مووچەی خانەنشینییان بۆ بەستراوە.
ئێستا خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014 خانەشین دەکرێن، بەمەش هەر فەرمانبەرێک بیەوێت خانەنشین بێت بە ئارەزوومەندانە، دەبێت تەمەنی 50 ساڵ بێت و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت، ئەم یاسایەش ڕێگە بەو فەرمانبەرانە نادات كە لە 45 ساڵی داوای خانەشنینی بکەن، بەشێکیان لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو گەڕانەوە سەر وەزیفەیان.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، مامەڵەی ئەو خانەنشینانە تەواو دەکرێت، بەگوێرەی یاسا کۆنەکە خانەنشین دەکرێن، چونکە بە یاسا نوێیەكە ناتوانن خانەنشین بن."
گوتیشی، "بە ئەگەری زۆرەوە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت، چونکە یاسای خانەنشینی عێراق نایانگرێتەوە و وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نییە مووچەکانیان دابین بکات و قەرەبووی 16 مانگی ڕابردوویان بکاتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش






