لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە مووچەی مانگی نۆ پێش هەڵبژاردن دەدرێت یان نا
- بزنس
- 3 تشرینی دووەم

گرافیکی مووچەی مانگی نۆ
ئاڤا نیوز
هەموو چاوەڕوانییەکان بۆ مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆرانی کوردستان لەسەر کۆبوونەوەکەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەبێت، هەرچەندە لە کارنامەی کۆبوونەوەکە نییە، بەڵام وەزیرانی کورد داوا لە سوودانی دەکەن کە بەر لە هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆ خەرج بکات.
چیرۆکی سەرەکی: سبەی سێشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرێوەدەچێت و سوودانی و تەیف سامی بەشدار دەبن، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەیان لەگەڵ سوودانی کردووە، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا پرسی مووچە لە کارنامەی کۆبوونەوەکە نییە، بەڵام بڕیارە وەزیرە کوردەکان لە کۆتایی کۆبوونەوە ئەم بابەتە بکەنەوە و بە سوودانی بڵێن حکومەتی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، نەوت وا دەڕوات، لیستی مووچە و میزان موراجەعە و 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ئامادەن.
ئێستا مووچەخۆرانی کوردستان دوو مووچە لەدوای مووچەخۆرانی عێراقن، بۆیە وەزیرانی کورد داوا لە سوودانی دەکەن پێویستە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ بدات بۆ ئەوەی بتوانرێت پێش هەڵبژاردن دابەش بکرێت، جیاوازییەکەش بۆ یەک مووچە کەم ببێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا روون نییە هەڵوێستی سوودانی چی دەبێت، چونکە لەم ڕۆژانە کاتێک وەزیرانی کورد قسەیان لەگەڵ کردووە، هیچ قسە و هەڵوێستێکی ئاشكرای دەرنەبڕیوە و هیچ بەڵێنێکی نەداوە.
ئەگەر سبەینێ سوودانی بڕیاری خەرجکردنی نەدات، ناردنی مووچەی مانگی نۆ پێش هەڵبژاردن دەبێتە مەحاڵ، چونکە سێشەممەی داهاتوو دەکاتە 11ـی مانگ و هەڵبژاردنە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش





