نێچیرڤان بارزانی و سوودانی جەخت لە پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان دەکەنەوە
- کوردستان
- 2024-04-06

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران - سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت لە پابه‌ندیی حكومه‌تی فیدراڵ بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و بهپیرهوهچوونی داواكاریی هاووڵاتیان له هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه دەکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی شەممە 06-04-2024 لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و تێڕوانینی هاوبه‌ش بۆ ته‌واوی پرس و بابه‌ته نیشتمانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا خرایه به‌ر باس.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هه‌ردوولا جه‌ختیان له پابه‌ندیی حكومه‌تی فیدراڵ کرده‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و بهپیرهوهچوونی داواكاریی هاووڵاتیان له هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیی پشتگیریی دامه‌زراوه فیدراڵییه‌کان و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
لە ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە
لەلایەکی دیکەوە: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داکۆکی له گرنگیی پشتگیریی ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی حكوومه‌تی فیدراڵ كرایه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی گه‌شه‌پێدانی ته‌واو له وڵات و تێپه‌ڕاندنی كێشه و به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌می له بواری كارگێڕی و جێبهجێكاریدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵات‌دا
5 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا