لیستی مووچەی مانگی 10 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نۆ ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 4 تشرینی دووەم

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مووچە
ئاڤا نیوز
پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10 بەردەوامە، بڕیارە لەم هەفتەیە هاوپێچ لەگەڵ میزان موراجەعەی مانگی نۆ ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
وێنە گەورەکە: مووچەخۆرانی کوردستان تاوەکو ئێستا دوو مووچە لەدوای مووچەخۆرانی عێراقن، بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرانی کورد لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە سوودانی بکەن، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ بدات بۆ ئەوەی بتوانرێت پێش هەڵبژاردن دابەش بکرێت، جیاوازییەکەش بۆ یەک مووچە کەم ببێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەکارییەکی کردووە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە)ی مانگی نۆ ئامادەیە، پرۆسەی پێداچوونەوەی لیستی مووچەی مانگی 10 ـش لەچەند کاتژمێری داهاتوودا تەواو دەبێت، ئەم هەفتەیە بەیەکەوە لەڕێگەی تیمێکەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
ئەمەش بزانە: ئەمڕۆ سێشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرێوەدەچێت، هەریەکە لە سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی بەشدار دەبن، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەیان لەگەڵ سوودانی کردووە، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش






