
پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی جووتیاران یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆن بێت
ئاڤا نیوز
بڕیارە دوای جەژن شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆببێتەوە، بە ئامانجی وەرگرتنی سەرجەم گەنمی جووتیاران.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بەهۆی زۆری بارانبارین و پاڵپشتی حکومەت بۆ جووتیاران، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی گەنم زۆر بێت و ژمارەی پێوانەیی لە 10 ساڵی ڕابردوودا تۆمار بکات.
بۆچی گرنگە: جووتیاران ترسیان لا دروست بووە حکومەتی عێراق هەموو بەرهەمەکە وەرنەگرێت و لە ناوخۆش ساغنەبێتەوە، بۆیە لە ئێستاوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت ئەم کێشە چاوەڕوانکراوە چارەسەر بکات.
لێدوانی فەرمی: د. زێدان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاڤا نیوزی گوت: چوونی شاندەکە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بارزانییە، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ وەرگرتنی سەرجەم گەنمی جووتیاران.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ڕووپێوی سەتەلایتی، لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 900 هەزار دۆنم بە گەنم داچێنراوە، پێشبینی دەکرێت بەرهەمەکەی نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆن بێت.
زانیاریی تایبەت: سەرەتای مانگی پێنج بڕیاری کۆتایی لەبارەی بڕی وەرگرتنی گەنم دەدرێت، پێش ئەم وادەیە هەرێمی کوردستان دەیەوێت پشکی خۆی یەکلا بکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ حکومەتی عێراق شەش ملیۆن تۆن گەنم وەردەگرێت و نرخی هەر تۆنێک 850 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت