نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە ئاکرێ؛ گرێیەکی یەک کیلۆیی لە سکی کچێک دەرهێنرا

شەیری بکە لە:
نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە ئاکرێ؛ گرێیەکی یەک کیلۆیی لە سکی کچێک دەرهێنرا

دیمەنی دوای دەرهێنانی گرێکە لە سکی نەخۆشەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لە نەخۆشخانەیەکی ئاکرێ، نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ نەخۆشێک کرا، کە دەرهێنانی گرێیەکی یەک کیلۆگرامی بوو لە سکی نەخۆشەکە.

چیرۆکی سەرەکی: لە نەخۆشخانەی گوڵانی قەزای ئاکرێ، نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ کچێکی تەمەن 16 ساڵ ئەنجامدرا و بە سەرکەوتوویی گرێیەکی گەورە بە کێشی زیاتر لە یەک کیلۆگرام لە سکی دەرهێنرا. کچەکە، کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و دانیشتووی کەمپی گەویلانە، ماوەیەک بووە بەبێ ئاگاداری گرێیەکی گەورەی لە لەشیدا هەبووە.

لێدوانی فەرمی: دکتۆر بەشار حەجی لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا وتی: "بەپێی قەبارەی گرێیەکە، دیارە چەند ساڵێکە لە سکی نەخۆشەکەدا هەبووە و پێی نەزانیوە، تەنانەت قەبارەی سکیشی گەورە کردبوو، بەڵام نەیکردووەتە خەم و لە خۆی نەپرسیوە سکی بۆ وا ئاوساوە."

نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا و ئێستا نەخۆشەکە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە. گرێ دەرهێنراوەکەش نێردراوە بۆ زەرع بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە پاکە و شێرپەنجەیی نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ