بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق؛ پارتی زیاتر لە 47 هەزار دەنگ زیادی کردووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەراوردی دەنگدانی ڕابردوو و ئەمساڵی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئەو داتایانەی لە مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی بە ئاڤا دراوە، بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق کە ساڵی 2021 بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت دا زیاتر لە 47 هەزار دەنگ زیادی کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 9ـی ئەم مانگە، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو و ڕۆژی 11ـی هەمان مانگ، دەنگدانی گشتیی بەڕێوەدەچێت، کە نزیکەی 20 ملیۆن هاووڵاتیی مافی دەنگدانیان هەیە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی ئەو داتایانەی دەست ئاڤا کەوتوون: لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2021 دا، لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت پارتی 88 هەزار و 724 دەنگی بەدەستهێنا بوو.
لە هەڵبژاردنی ڕۆژی یەکشەممە، پارتی لە دەنگدانی تایبەت 136 هەزار و 436 دەنگی بەدەستهێناوە، بەم جیاوازییەش پارتی 47 هەزار 712 دەنگ زیادی کردووە کە دەکاتە ڕێژەی 53.77%.
لەلایەکی دیکەوە: هەر بەپێی داتاکەی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دەنگی لایەنەکانی دیکە بەمجۆرە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە؛
- لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021 یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت 56 هەزار و 882 دەنگی بەدەستهێنا بوو، بەڵام لە دەنگدانی تایبەتی ئەمساڵ 80 هەزار و 602 دەنگی بەدەستهێناوە.
بەراورد بە هەردوو هەڵبژاردنەکە، یەکێتی 23 هەزار و 720 دەنگ زیادی کردووە، واتا ڕێژەی 41.70٪.
- یەکگرتوویی ئیسلامی، لە دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی 2021، ژمارەی دەنگەکانی دوو هەزار و 338 دەنگ بووە. بەڵام لە دەنگدانی ئەمساڵ چوار هەزار و 590 دەنگ بوو.
- لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021 کۆمەڵی دادگەری لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت هەزار و 648 دەنگی بەدەستهێنابوو، بەڵام لە دەنگدانی ئەمساڵ دەنگەکانی کەمی کردووە و هەزار و 345 دەنگی بەدەستهێناوە.
- نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی 2021 لە دەنگدانی تایبەت هەزار و 683 دەنگی هێنا بوو. بەڵام ئەمساڵ چوار هەزار و 801 دەنگی بەدەستهێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا شەش قاچاخچیی ماددە هۆشبەرەکان دەکوژێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاریی دەنگی پووچەڵ لە دەنگدانی تایبەت بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی لیستی یەکێتی لە بازنەی دهۆک چووە نێو پارتی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جومانە غەلای: بە هیچ جۆرێک ماوەی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
9 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا شەش قاچاخچیی ماددە هۆشبەرەکان دەکوژێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاریی دەنگی پووچەڵ لە دەنگدانی تایبەت بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی لیستی یەکێتی لە بازنەی دهۆک چووە نێو پارتی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جومانە غەلای: بە هیچ جۆرێک ماوەی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە 13 موڵکی دیکەی شاسوار عەبدولواحید دەفرۆشرێن






