
ئیمان عەبدولڕەزاق محەممەد، سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە دهۆک
ئاڤا نیوز
ئیمان عەبدولڕەزاق محەممەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی دهۆک، بەهۆی ناڕازیبوون لە بڕیارێکی سەرکردایەتی حیزبەكەی، چووە نێو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
وێنە گەورەکە: دوای دەرچوونی بڕیارێکی سەرکردایەتیی یەکێتی کە دەنگ بدرێتە کاندیدێکی سەر بە ڕەیان کلدانی لە بازنەی دهۆک، ئیمان عەبدولڕەزاق محەممەد، سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی دهۆک، كە لە خولی پێنجەمیش پەرلەمانتاری ئەو حیزبە بوو لە پەرلەمانی عێراق و هاوکات ئەندامی سەرکردایەتیی ئەو حیزبەشە، ئەمڕۆ دووشەممە 10-11-2025 چووە نێو ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: ئیمان عەبدولڕەزاق لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، "ماوەی 28 ساڵ بەبێ دابڕان لەناو ڕێکخستنەکانی یەکێتی خەباتم کرد، بەڵام ئەو بڕیارەی سەرکردایەتی یەکێتی بە خیانەتێکی گەورە دەزانم و ستەمێکە لە یەکێتی و دەنگدەرەکانی".
سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانی گوتیشی، "چۆن داوا لە دەنگدەری خۆم بکەم کە دەنگ بە ڕەیان کلدانی و کاندیدەکەی بدەن لەکاتێکدا کە هەموو هەڵوێستەکانی ڕەیان کلدانی دژی هەرێمی کوردستان بووە، بۆیە گەیشتمە ئەو بڕوایەی كە هەڵوێستی خۆم ڕابگەیەنم و بێمە ڕیزی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەهەمان دڵسۆزییەوە لەڕێگەی پارتییەوە خەبات بۆ کوردستان دەکەم، سوپاس بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی پارتی لێیکردم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ ئیمان عەبدولڕەزاق لە پەیامێکیدا بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بەڵێنیان دابوو دەنگی پێبدەن، دەڵێت، "ڕۆژی هەڵبژاردن ویژدانی خۆتان ئاسودە بکەن دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی بدەن، چونکە ئەوان دەتوانن لە بەغدا مافی کوردان بپارێزن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا شەش قاچاخچیی ماددە هۆشبەرەکان دەکوژێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاریی دەنگی پووچەڵ لە دەنگدانی تایبەت بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جومانە غەلای: بە هیچ جۆرێک ماوەی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
9 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا شەش قاچاخچیی ماددە هۆشبەرەکان دەکوژێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاریی دەنگی پووچەڵ لە دەنگدانی تایبەت بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جومانە غەلای: بە هیچ جۆرێک ماوەی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە 13 موڵکی دیکەی شاسوار عەبدولواحید دەفرۆشرێن






