ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر گەنجێکی کورد لە دووزخورماتوو

شەیری بکە لە:
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر گەنجێکی کورد لە دووزخورماتوو

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی پێشمەرگە ئیدانەی هێرشکردنە سەر گەنجێکی کورد لە دووزخورماتوو  لەلایەن چەند سەربازێکی سوپای عێراق دەکات و، داوا دەکات بەخێرایی لێپرسینەوەیەکی جددی بکەن لەسەر ئەم ڕووداوە و بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە بدرێنە دادگا.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێ شەممە 11-11-2025 لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی عێراق، چەند سەربازێکی سوپای عێراق لە دووزخورماتوو هێرشیان کردە سەر گەنجێکی کورد ئەمەش لەبەرئەوەی ئاڵای کوردستانی هەڵگرتبوو.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەیدا، وەزارەتی پێشمەرگە بە توندی ئیدانە و سەرکۆنەی "ڕەفتارە ناشرینەکان"ی ئەو چەند سەربازەی سوپای عێراقی دەکات و داوا لە لایەنی یاسایی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەکات "بە خێرایی لێپرسینەوەیەکی جددی بکەن لەسەر ئەم ڕووداوە و بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە بدرێنە دادگا و ڕێگری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ڕەفتاری هاوشێوە کە خزمەت بە ئاشتی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان ناکات".


   
زانیاریی زیاتر؛ لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە، "ئاڵای کوردستان نیشانەی ناسنامە و شانازی کوردستانە، بەپێی دەستوور دانی پێدانراوە لە عێراقی فیدراڵی دیموکراتیدا و، هیچ کەسێک نابێت بەهۆی هەڵگرتنییەوە ببێتە ئامانجی توندوتیژی و دەستدرێژی".

 

 

ساتی هێرشکردنە سەر گەنجە کوردەکە لەلایەن چەند سەربازێکی سوپای عێراق

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ